سوپای ئیسرائیل : ١٧ ئەندامی حەماس لە كاتی هەڵاتن لە توونێلێك دا كوژراون و دەست بەسەر كراون

Dîroka Belavkirin :
سوپای ئیسرائیل : ١٧ ئەندامی حەماس لە كاتی هەڵاتن لە توونێلێك دا كوژراون و دەست بەسەر كراون
پەیامی کورد    ...   سوپای ئیسرائیل : ١٧ ئەندامی حەماس لە كاتی هەڵاتن لە توونێلێك دا كوژراون و دەست بەسەر كراون

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیایی یەکانی ئیسرائیل، سوپای ئەو ووڵاتە ڕایگەیاندووە کە دوای ٢٤ کاتژمێر بەدواداچوون و چاودێری، هەر ١٧ تیرۆریست کە دوێنێ ویستوویانە لە توونێلێکی حەماس لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی سوپا لە باشووری کەرتی غەززە هەڵبێن، کوژراون و دەست بەسەر كراون.

ئەو کەسانە هەینی ڕابردوو لە توونێلێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح چوونەتە دەرەوە و بەنیازبوون بۆ ناوچەكانی ژێر کۆنتڕۆڵی حەماس بگەڕێنەوە؛ ناوچەیەک کە پێدەچێت دەیان تیرۆریستی دیکەی حەماس لە ژێر زەویدا خۆیان حەشار دابێ.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەست بەجێ شەش لە هەڵهاتووەکان لە هێرشە ئاسمانییەکان دا كوژراون و پێنجی دیکەش دەست بەسەر كراون. هەروەها لە دوو ڕووداوی جیاوازی دیكەش دا ڕۆژی ڕابردوو، پێنج کەسی دیکە لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە کوژران و دوا تۆمەتباریش دەست بەسەر كراوە.

شایانی باسە کە شەش کەس لەو دەست بەسەرکراوانە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە ڕادەستی شین بێت کراون.