سیناتۆرێکی ئەمریکی: هەوڵی تەواو دەدەم بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی حەمامی خوێن لە سووریا دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆرێکی ئەمریکی: هەوڵی تەواو دەدەم بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی حەمامی خوێن لە سووریا دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان
پەیامی کورد... سیناتۆرێکی ئەمریکی: هەوڵی تەواو دەدەم بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی حەمامی خوێن لە سووریا دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان

لیندیز گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند: "هەوڵێکی زۆر دەدەم بۆ کارکردن لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوودانی حەمامی خوێن لە سووریا دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان."

ناوبراو لە تویتێکدا کە لە پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاویکردەوە، وتیشی: "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ناوچەکە شێوازی کارکردنی خۆی بگۆڕێت و دەستپاک بێت."

گراهام لە ناو تویتەکەیدا پەیامێکی ئاراستەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی کرد و تێیدا هاتووە: "من هەوڵێکی زۆرم داوە بۆ کێشانی نەخشەی ڕێگایەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەتان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوچەکە، و ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆ زۆرێک لەو گۆڕانکارییانەی کە پەیڕەو کراون. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە هێرشی شانشینی سعوودیە بۆ سەر دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بگۆڕدرێت."

هەروەها نیگەرانی و سەرکۆنەی خۆی بۆ بێدەنگیی سعوودیە دەربڕی بەرامبەر بە "ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە حکومەتی سووریا دەیکاتە سەر کورد."

لە کۆتاییدا وتی: "هیوادارم تێبگەن کە من بە تەواوی ئاگاداری ئەو هەژموون و کاریگەرییەم کە شانشینی سعوودیە بەسەر حکومەتی سووریاوە هەیەتی، و چاوەڕوانم لێی کە ئەو کاریگەرییە بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لەوەی ناوچەکە زیاتر بەرەو پشێوی و ئاژاوە بخزێت."