سی ئێن ئێن : سەرۆک ترامپ بیر لە هێرشێکی نوێی گەورە دەکاتەوە بۆ سەر ئێران

Dîroka Belavkirin :
سی ئێن ئێن : سەرۆک ترامپ بیر لە هێرشێکی نوێی گەورە دەکاتەوە بۆ سەر ئێران
پەیامی کورد    ...   سی ئێن ئێن : سەرۆک ترامپ بیر لە هێرشێکی نوێی گەورە دەکاتەوە بۆ سەر ئێران

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، سەرۆک ترامپ بیر لە هێرشێکی نوێی گەورە دەکاتەوە بۆ سەر ئێران، دوای ئەوەی بانگەوازە سەرەتایی یەکان بە ئامانجی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی بالیستییەکانی تاران نەیانتوانی بەدی بهێنن.

ئەو بژاردانەی کە لەبەرچاو دەگیرێن بریتین لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەرکردەکان و بەرپرسانی ئەمنی ئێران کە پەیوەندییان بە کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە هەیە، هەروەها هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و شوێنە حکوومییەکان.

تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە، بەڵام ترامپ پێی وایە بژاردە سەربازییەکانی لە ئێستاوە فراوانتر بوون و گرووپێکی هێرشبەری کەشتی فڕۆکە هەڵگر لە ئێستاوە لە ناوچەکەدان.

ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی پێشوو لە ڕێگەی نێوەندگرانی عۆممان و لە نێوان ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نەیتوانیوە ببێتە هۆی دانووستانی جیددی، کە ناکۆکی سەرەکی لەسەر داواکارییەکانی ئەمریکا بووە بۆ سنووردارکردنی مەودای مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، کە نیگەرانییەکی گەورەی ئیسرائیل ە.

هەروەها سی ئێن ئێن ڕایگەیاند : ئەمریکا بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەک یان چەند سیستەمێکی بەرگری ناوچەی بەرزی تێرمیناڵ (THAAD) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بکات بۆ بەهێزکردنی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە زۆرانەی کە پێشتر لە ناوچەکە جێگیرکراون و هێزەکانی ئەمریکا لە تۆڵەسەندنەوەی ئەگەری لە ووڵامی هێرشەکانی سەر ئێران بپارێزێت.

لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حوزەیرانی ڕابردوودا، سوپای ئەمریکا زیاتر لە 150 ئامێری ڕێگری THAAD کە 25%ی ئینفۆنتۆری خۆیەتی، بۆ بەرگری کردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر مووشەکی بالیستیک کە لەلایەن ئێران و حووسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن هەڵدرابوون، جێگیرکرد. لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئەمریکا تەنها ٢٣ ئامێری ڕێگری کڕیوە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا نزیکەی ٣٧ ئامێری ڕێگری لێ بکەوێتەوە.