پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ : "کات بۆ ئایەتۆڵڵا و ڕژێمە خوێن ئاوییەکەی بەرەو كۆتایی دەچێت".
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی دووبارەی پەیامی هۆشداری دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ناردنی کەشتی گەورەی سەربازی بۆ ئێران، بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند کە "کات لە دژی ئایەتۆڵڵا و ڕژێمە خوێن ئاوییەکەی لە تەواوبوون دایە".
پۆمپێئۆ جەختی لەوە كردەوە كە بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەکە و ئاسایشی ئەمریکا، واشینتۆن دەبێت بە شێوەیەکی درووست مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.