سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا گەیشتە بنبەست

Dîroka Belavkirin :
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا گەیشتە بنبەست


دەزگای پەخشی ئیسرائیلی ڕۆژی دووشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا گەیشتووەتە بنبەست و ڕوونیشی کردەوە کە دانوستانەکان "بەستوو بوون".
دانوستانەکانی نێوان هەردوولا کە بێ وەستان بەردەوام بووە، بە و نێوەندگیری چەندین وڵاتی کاریگەر بووە، لەوانە ئەمریکا، بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی نەبووە.
دەزگاکە پێشتر ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان لەگەڵ سوریا بەستوویانە بەهۆی ناکۆکی لەسەر کشانەوە لە باشووری سوریا.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “ئیسرائیل نایەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی، بەڵکو ڕێککەوتنی "ئاشتی" لەگەڵ سوریادا واژۆ بکات.