پەیامی کورد ... كێشه‌ی هه‌موو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له دهۆك چاره‌سه‌ر كراوه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێت "به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پڕۆژه‌ی نیوو سێمێل كۆتایی به كێشه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان هاتووه كه پێشتر كێشه‌یان هەبوو."
د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند "نزیكه‌ی 43 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێ بوون له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌نە، پێشتر به‌هۆكاری جیاواز به‌شێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كێشه‌یان هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه كاركردن له هه‌ندێ پڕۆژه ڕاگیرابوو، به‌ڵام ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له سنووری دهۆك نه‌ماوه كێشه‌ی هه‌بێت، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمووی کێشەکانی چاره‌سه‌ركردوون."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك دەڵێت "دواین پڕۆژه کە كێشه‌ی هه‌بوو چاره‌سه‌ر كرا‌و، پڕۆژه‌ی نیوو سێمێل بوو، كاركردنی تێدا ڕاگیرابوو، كێشه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه چاره‌سه‌ركراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیك ته‌واو ده‌كرێت."
د.هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "مافی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنانیان كڕیوه پارێزراوه، مافی هیچ هاووڵاتییه‌ك نافه‌وتێت، چوونكه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران لەبەرچاوگرتنی پاراستنی مافی هاووڵاتییانە له‌و پڕۆژانه."