پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسووڵی گشتی و نێردە و دیپلۆمات و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسووڵی گشتی و نێردە و دیپلۆماتی ووڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئێوارەی یەکشەممە ١٢/١٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسووڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی ووڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە ووتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و ساڵی نوێ، ھیوای خواست ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ ھەرێمی کوردستان و جیھان.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی دا کە ٢٠٢٥ ساڵی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم و بەدەست ھێێنانی چەندین دەستکەوت بووە، بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژانە کارەساتی سرووشتی ڕووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بە تایبەتی چەمچەماڵ ڕوویدا.
سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا تیشکی خستەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.