پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد
یەکشەممە 12/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگی دا.