سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئامادەیە چەک هەڵبگرێت بۆ بەرگریکردن لە ووڵاتەکەی لە دژی ئەمریکا

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئامادەیە چەک هەڵبگرێت بۆ بەرگریکردن لە ووڵاتەکەی لە دژی ئەمریکا
  • سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئامادەیە چەک هەڵبگرێت بۆ بەرگریکردن لە ووڵاتەکەی لە دژی ئەمریکا

◻️ گوستاڤۆ پێترۆ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : لە واژووکردنی پەیمانی ئاشتی ساڵی ١٩٨٩ەوە سوێندم خوارد کە جارێکی تر هەرگیز چەک هەڵ ناگرم، بەڵام بۆ ووڵاتەکەم جارێکی تر چەک هەڵدەگرمەوە، کە من نامەوێت.
◻️هەروەها دڵنیایە کە گەل پشتیوانی لێ دەکات ئەگەر ئەمریکا داوای دەستگیرکردنی بکات، وەک مادۆرۆ.
سەرۆکی کۆڵۆمبیا گوستاڤۆ پێترۆ ڕایگەیاند کە ئامادەیە چەک هەڵبگرێت بۆ بەرگری کردن لە ووڵاتەکەی، دڵنیاییشی دا کە کۆلۆمبیایی یەکان لە پشتیەوە دەوەستن ئەگەر ئەمریکا هەوڵی دەستگیرکردنی بدات - وەک ئەوەی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێللادا کرد.

پێترۆ لەسەر ئێکس نووسیویەتی: هەرچەندە من هەرگیز سەرباز نەبووم، بەڵام شەڕ و شەڕی گەریلا دەزانم، "دوای ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1989 سوێندم خوارد کە جارێکی دیکە چەک هەڵناگرم، بەڵام لە پێناوی ووڵاتەکەمدا جارێکی دیکە چەک هەڵدەگرم کە حەزم لێی نییە"، پێترۆ لە تەمەنی گەنجی دا ئەندامی گرووپی چەپگەرای گەریلای بزووتنەوەی 19ی نیسان (M-19) بووە.

هەروەها پێترۆ دڵنیای دا کە گەلی کۆڵۆمبیا پشتیوانی لێدەکەن. سەرۆکی کۆلۆمبیا ووتی: ئەگەر سەرۆک کۆمار دەستگیر بکەن کە بەشێکی بەرچاو لە گەلەکەم خۆشی دەوێت و ڕێزی لێدەگرن، ئەوا پانتەرەکانی گەل ئازاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی دەرکردنی چەند عەقیدێکی لە دەزگای هەواڵگری پۆلیس دەرکردووە بەهۆی "پێشکەش کردنی زانیاری ناڕاست کە زیان بە حکوومەت دەگەێنن". پێترۆ ووتی: هیوادارم [مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا] باوەڕ بەو هەڵبەستراوانە نەکات.

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کۆڵۆمبیا ڕەت نەکردبووەوە، بە ئاماژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان.