پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل : حەماس بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئێمەش بەو پێیە مامەڵە دەکەین
🔸 بێنیامین ناتانیاهوو درێژەی بە قسەکانی دا: حەماس چەندین جار هەوڵی داوە لە دەرەوەی هێڵی سەوز بچێتە ناو خاکەکەمانەوە و هێرش بکاتە سەر سەربازەکانمان.
💬 ئێمە ووڵامی هەوڵەکانی حەماسمان دایەوە و ئەوانیش باجێکی قورسیان دا لە بەرامبەر کارەکانیان. ژمارەیەکی زۆر لە تێکدەرەکان لە توونێلەکانی ڕەفەح کوژران و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکران.
💬 ئیسرائیل بەرپرسیارە لە ئاسایشی خۆی. بڕیارەکان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە تیرۆریستیەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە دەدرێت و ئێمە ئەو بڕیارانە بەبێ چاوەڕوانی و ڕەزامەندی هیچ لایەنێکی تر دەدەین.
💬 سوپای ئیسرائیل لە کۆتایی هەفتەدا هێرشێکی لە لوبنان دەستپێکرد، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی حیزبۆڵڵا نەتوانێت توانا سەربازییەکانی خۆی بونیات بنێتەوە.