پەیامی کورد ... نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و ڕووسیا : ئەمریکا دەتوانێت فشار بخاتە سەر کیێڤ بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە قبووڵ بکات
🔸کیس کیلۆگ ئاماژەی بەوەش کرد، واشینتۆن هەوڵ دەدات لە داڕشتنی پلانی ئاشتی دا خۆی لە دووبارەبوونەوەی ڕێککەوتننامەکانی مینسک بەدوور بگرێت. ئۆکراین ڕووبەڕووی “بڕیاری سەخت” دەبێتەوە.
🔸لەلایەکی دیکەوە ڕۆبیۆ نووسیویەتی کە بەڵگەنامەکە پێشنیارەکانی ڕووسیا لەخۆدەگرێت بەڵام پێشنیارەکانی ئێستا و ڕابردووی ئۆکراین لەبەرچاو دەگرێت.
🔸وەک وەبیرهێنانەوەیەک، دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە کاری کاریگەرانەی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا پێویستە زێلێنسکی قەناعەت پێبکات کە باشترە لە ئێستاوە بگەینە ڕێککەوتن نەک دواتر.