پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ساکسن داوای گەڕانەوە بۆ کڕینی ووزەی ڕووسیا دەکات
🔹 مایکل کرێشمەر (CDU)، سەرۆکوەزیرانی ساکسۆنی ووتی : "پێویستە لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆمانەوە سەیری سزاکانی سەر ڕووسیا بکەین."
🔹 دەشڵێت: “پێویستە بەرژەوەندی ئێمە لە دەستپێکردنەوەی دابین کردنی ووزە لە ڕووسیا بێت لە دوای ئاگربەست لە ئۆکراین ”. ڕووسیا دەبێت جارێکی تر ببێتە هاوبەشی بازرگانی درێژخایەنی ئاڵمانیا.