پەیامی کورد ... کۆمپانیای یۆرۆکلیر (Euroclear) بڕی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا لە کۆگاکەی دا ئاشکرا دەکات
"یۆرۆکلیر (Euroclear) بەڕێوەبردنی پارە دانراوەکان بە بەهای 42.5 تریلیۆن یۆرۆ - 14 هێندەی بەرهەمی ناوخۆیی فەرەنسا. ئەم بڕە پارەیە گەورەیە ... 193 ملیار یۆرۆ لە سەروەت و سامانی ڕووسیا لەخۆدەگرێت، کە بەشێکی زۆری - 180 ملیار یۆرۆ - سەر بە بانکی ناوەندی ڕووسیایە."
🔹ڤالێری ئۆربێن، سەرۆکی کۆمپانیای یۆرۆکلیر (Euroclear) ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا لەلایەن یەکیتی ئەورووپاوە دەبێتە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەکرێت لە دادگادا تەحەدای لەسەر بکرێت.
🔹هەروەها دانی بەوەدانا کە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە زۆرێک لە کڕیارەکان نیگەران دەکات، لەوانەش کڕیارانی عەرەب و چینی. جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە زیان بە وەبەرهێنان لە یەکیتی ئەورووپا دەگەێنێت.