پەیامی کورد ... شیکاری مەعاریۆ : قەیرانی ئاو لە ئێران دەرئەنجامی پێکهاتەی حوکمڕانی و دەستوەردانەكانی سوپای پاسدارانە
ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکی شیکاری دا سەبارەت بە دۆخی ئاوی ئێران نووسیویەتی، سوپای پاسداران لە ڕێگەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا، كۆنتڕۆڵی پڕۆژە گەورەکانی ئاوی لە دەست دایە و سوود لە بەردەوام درووست کردنی بەنداو و توونێلەكان وەردەگرێت؛ پرۆسەیەک كە لە بری بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان، بووەتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانەکەكان.
بەپێی ڕاپۆرتی مەعاریۆ، کۆماری ئیسلامی توانای چارەسەركردنی ئەم قەیرانەی نییە، چوونکە پێکهاتەی ئێستای ڕێژیم خۆی هۆکاری درووست بوونی ئەو دۆخە بووە و تا كاتێك ئەو دۆخە نەگۆڕێت، ووشکبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بەردەوام دەبێت و ڕەهەندەکانی قەیران لە ئێران و ناوچەکە فراوانتر دەبن.
ڕۆژنامەکە بە باس كردن لە قەیرانی ئاوی ئێران بە دۆخی "لە خاڵی کوڵان دا"، هۆشداریدا لەوەی شارە گەورەکان لە لێواری قەیران دان، دەریاچەکان ڕوو لە لەنێوچوونن و کەرتی کشتوکاڵیش بەرەو داڕمان دەڕوات.