پەیامی کورد ... فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-35A Lightning II لە باڵی شەڕکەری 158ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا گەیشتنە بنکەی ئاسمانی لاجێس Lajes لە دوورگەکانی ئازۆری پورتوگال
ئەم هەنگاوە لەلایەن دوو فڕۆکەی تانکەری KC-46A Pegasus پاڵپشتی کرا
لاجیس وەک ناوەندێکی ستراتیژی ناتۆ لە زەریای ئەتڵەسی دا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گواستنەوە و پاڵپشتی کردنی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە نێوان ئەورووپا و ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
دەوترێت جێگیرکردنی فڕۆکەی ئێف-35 بۆ ئەو بنکەیە، بەشێکە لە مانۆڕێکی سەربازی فراوانتری ئەمریکا و زیادکردنی ئامادەیی ئۆپراسیۆنەکان لەناو دۆخی ئاڵۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.