كوژرانی دوو سەرکردەی حیزبۆڵڵا لە باشووری لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

Dîroka Belavkirin :
كوژرانی دوو سەرکردەی حیزبۆڵڵا لە باشووری لە لایەن ئیسڕائیل ەوە
پەیامی کورد   ...   كوژرانی دوو سەرکردەی حیزبۆڵڵا لە باشووری لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

ئیسرائیل دوو سەرکردەی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان کوشت و ڕایگەیاند، ئەو دوو سەرکردەیە سەرقاڵی پێکهێنانەوەی هێزێکی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان بوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز، سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند "کەمال ڕەزا کەرنبش، سەرکردەی حیزبۆڵڵا لە ناوچەی میفادوون لە باشووری لوبنان، کە بەنیازی پێکهێنانەوەی هێزێکی حیزبۆڵڵا هاتبووە ناوچەکە، کوژراوە."

لە ڕاگەێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل دا هاتووە "لە ناوچەی حوولا لە باشووری لوبنان، سەرکردەیەکی دیکەی حیزبۆڵڵایان کوشتووە. ئەمەیان بەرپرسی پەیوەندی نێوان دانیشتووانی ناوچەکە و حزبۆڵڵا بۆ کاروباری دارایی و سەربازی بووە."

سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەێندراوەکەیدا، جەختی لەوە کردووەتەوە، چالاکییەکانی ئەو دوو سەرکردەیەی حیزبۆڵڵا پێشێلکردنی لێکگەیشتنەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ە و سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربووەنەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان و خاکەکەی.