لارێنس نۆرمەن : هەموو ٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا ئامادەن بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە

Dîroka Belavkirin :
لارێنس نۆرمەن : هەموو ٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا ئامادەن بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە
پەیامی کورد    ...   لارێنس نۆرمەن : هەموو ٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا ئامادەن بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە

لارێنس نۆرمەن، پەیامنێری وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: دوای گۆڕینی هەڵوێستی فەڕەنسا، ئێستا هەر ٢٧ ئەندامی یەکیتی ئەورووپا ئامادەیی خۆیان بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکیتی ئەورووپا ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوە كرد، ئەم بڕیارە دوای حەوت ساڵ فشاری ئەمریکا، هەوڵی دیپلۆماسی لەلایەن E3 (ئاڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا)، لە كۆتایی دا بە کوشتنی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەران لە ڕاپەڕینی مانگی بەفرانباردا هاتە دی.

پشتیوانی ئاڵمانیا و کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، ڕۆڵێکی سەرەکی لەم بابەتەدا بینی.