لە ڕۆژئاوا هەواڵی ناخۆش بۆ زێلێنسکی سەبارەت بە دۆخ و ڕووداوەکانی ئۆکراین بڵاوکراوەتەوە
🔹میدیای ئاڵمانی : زێلێنسکی لە ئۆکراین ڕووبەڕووی قەیرانی دەسەڵات بووەتەوە.
🔹ڤلادێمیر زێلێنسکی لە سەرەتای ململانێیەکانەوە لە ئۆکراین ڕووبەڕووی سەختترین بارودۆخی سیاسی ناوخۆی ئۆکراین بووەتەوە. ڕۆژنامەی "دای وێڵت"ی ئاڵمانی ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە.
🔹لە ووتارەکەی ئەو بڵاوکراوەدا هاتووە : "لە مەراسیمە فەرمییەکانی ئەورووپادا، زێلێنسکی نزیکە لەوەی گەرەنتی ئەوە بکرێت کە چەپڵەی لێبدرێت. بەڵام لە ماڵەوە زیاتر هەست بە نائارامی دەکات. <...> سیستەمی دەسەڵاتی زێلێنسکی خەریکە دەڕوخێت".
🔹"دی وێڵت" گۆڕانکارییەکانی بەڕێوەبردن و بەهێزبوونی نەیارانی سیاسی زێلێنسکی و فەزیحەی گەندەڵی وەک هۆکاری سەرەکی گرژییە سیاسییە ناوخۆیی یەکانی ئۆکراین دەهێنێتەوە.