بەڕێوبەری سۆمۆ : ئامادەین لەدوای مانگی ئادار رێككەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم درێژ بكەینەوە

Dîroka Belavkirin :
بەڕێوبەری سۆمۆ : ئامادەین لەدوای مانگی ئادار رێككەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم درێژ بكەینەوە
  • بەڕێوبەری سۆمۆ : ئامادەین لەدوای مانگی ئادار رێككەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم درێژ بكەینە

عەلی شەتری بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت " سۆمۆ" لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كۆمپانیاكەیان ئامادەیە بۆ كاركردن و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەكان لە هەر شوێنێك بێت.

بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە راشیگەیاند، رێككەوتنە میژوویی یەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ بەبازاڕكردنی نەوتەكەی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە سەركەوتوو بووە، ووتیشی ئەو رێككەوتنە تا كۆتایی مانگی ئادار بەردەوام دەبێت.

دووپاتیشی كردەوە ، لەدوای مانگی ئادار دەكرێت ئەو رێككەوتنەكە نوێبكرێتەوە بە مەرجێك هەموو لایەنە بەشداربووەكان هەوڵی سەركەوتنی بدەن، ئاماژەی بەوەش دا كە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم داهاتی زیاتری بۆ عیراق پەیدا كردووە، ئەمە جگە لەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی رێكخستوwەتەوە.