گیان لەدەستدانی موعین عەباسپوور گەنجێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ناڕەزایەتییەکانی کەرەج
موعین عەباسپوور، لاوێکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی گوڵشەهری کەرەج، یەکێکی دیکە لە قوربانییەکانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكانە کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە دڵی لە لایەن تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ئەم تاوانە، دایکی ئەم گیان بەختكردووە کە نیگەران بووە لە ڕفاندنی تەرمی کوڕەکەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە، تا بەیانی لە باوەشی گرتووە بۆ ئەوەی تەرمەکەی نەبرێت.
گیان بەختكردنی میلاد باغفەلەكی و موختار هیدایەت فەر، خەڵكی كرماشان لە تاران
میلاد باغفەلەکی و موختار هیدایەت فەر، هەردوو خەڵکی کرماشان كە بە مەبەستی کار چووبوون بۆ تاران، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە کوژران.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە بنەماڵەکانیان لەژێر فشارێکی زۆردا بوون و ناچار بوون بێ دەنگ بن؛ ڕژیم بۆ ڕێگریکردن لە ئاشکراکردنی ووردەکارییەکانی تاوانەکە هەڕەشە و تۆقاندن بەکاردەهێنێت.