پەیامی کورد ... میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویانکردەوە، سەربازێکی بەریتانی "لە ڕووداوێکدا لە ئۆکراyn" لە کاتی چاودێریکردنی تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی ئۆکراینی دا کوژراوە.
🔸 وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند : سەربازێکی بەریتانیا لە ئۆکراین کوژرا. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سەربازە لەکاتی چاودێری کردنی تاقیکردنەوەی توانای بەرگری نوێ لەلایەن هێزەکانی ئۆکراین دوور لە هێڵی پێشەوە، لە ڕووداوێکی دڵتەزێن دا بریندار بووە.
🔸 وەزارەتی بەرگری ئینگلتەرا ئاماژەی بەوەش کرد، خێزانی کوژراوەکە لە ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە. جۆن هیلی، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، بە مردنی ئەو سەربازە بەریتانییە "خەمبار" بووە و هاوخەمی خۆی بۆ "خێزان و هاوڕێ و هاوکارەکانی دەربڕی کە خەمبارن".
🔸 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر ئامادەبوونێکی سەربازی بیانی لە ئۆکرانیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕووسیا تەماشا دەکرێت.