پەیامی کورد... پەیامێکی ئەمریکی بۆ نەتەنیاهوو.. تێکدانی سەقامگیری سووریا هێڵی سوورە
لە میانەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ پاڵنان بەرەو ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان سوریا و ئیسرائیل، چاوەڕوان دەکرێت تۆم براک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.
بەپێی ئەوەی کەناڵی "i24news"ی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە براک کۆمەڵێک هێڵی سوور سەبارەت بە چالاکی سەربازیی ئیسرائیل لە ناو خاکی سوریا دەخاتە ڕوو.
نێردە ئەمریکییەکە لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نەتەنیاهوو و ژمارەیەک لە بەرپرسان، کۆمەڵێک پرسی هەرێمی تاوتوێ دەکات، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە دۆخی سوریا.
لەو چوارچێوەیەدا سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان دەترسێت زۆریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە باشووری سوریا ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکە".
هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، هەوڵی بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەدات لە نێوان هەردوو وڵات بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر پەرەسەندنێکی مەترسیدار.