نوێترین داتا بڵاوکراوەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە کوژراو و بریندار و دەست بەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە

Dîroka Belavkirin :
نوێترین داتا بڵاوکراوەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە کوژراو و بریندار و دەست بەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە
پەیامی کورد    ...   نوێترین داتا بڵاوکراوەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە کوژراو و بریندار و دەست بەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە

بەپێی نوێترین داتا بڵاوکراوەکانی هەواڵدەری هێرانا، تا ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، واتە سییەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆیی یەوە پشتڕاست کراونەتەوە، گەیشتووەتە شەش هەزار و ١٢٦هەزار.

هێرانا ڕێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کە لە ئەمریکایە، لە نوێترین ڕاپۆرتی دا نووسیویەتی ژمارەی ئەو کوژاراونەی کە خەریکە لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەکرێ تا ئێستا ١٧ هەزار و ٩١ کەسە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەناو کوژراوە پشتڕاست کراوەکان دا، ٥٧٧٧ کەسیان خۆپیشاندەر،  ٨٦ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، ٢١٤ کەسیان هێزی سەر بە ڕێژیم و ٤٩ کەسیشیان خەڵکی مەدەنی بوون.

ئەم ئامارانە لەکاتێک دا بڵاو کراونەتەوە کە بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت، زانیاری وورد لە کوژراو و بریندارەکان کە دەکرێت زیاتر بێت لەبەر دەست دا نییە و ناتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژمارەی قوربانییان پشتڕاست بکرێتەوە.

گۆڤاری تایم ڕۆژی یەکشەممە بە ووتەی دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی تەندرووستی ئێران بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ١٨ و ١٩ی  بەفرانبار لانیکەم ٣٠ هەزار کوژراون.