پەیامی کورد- دیمەشق... وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستبەسەرداگرتنی نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆن لە دیمەشق ڕاگەیاند
بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا دوێنێ سێشەممە دەستبەسەرداگرتنی نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆن و دەستگیرکردنی تەواوی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند.
بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندووە کە، "بە پشتبەستن بە زانیاری ورد و لە ژێر چاودێری داواکاری گشتی، هەڵیانکوتایە سەر چەند شوێنێک لە دیمەشق، و دە کەس کە خانەی تاوانکاری پێکدەهێنن دەستگیرکران".
سەرۆکی لقی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە دیمەشق، عەمید محەممەد ئەلسەوادی ئاشکرایکرد، ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆن و 12 کیلۆ حەشیش و 3 کیلۆ هێرۆین و یەک کیلۆگرام کریستاڵ، جگە لە چەک کە دوو تفەنگی کلاشینکۆف و دەمانچەیەکی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بە دەستگیرکردنی ئەندامێک دەستیپێکردووە کە ٢٠٠ هەزار حەبی کاپتاگۆنی پێبووە. پاشان ئۆپەراسیۆنەکە فراوانتر کرا و بووە هۆی ناسینەوە و دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی کە لە تۆڕەکەدا ماونەتەوە.