ڕووسیا و سەعوودیە ڕێککەوتننامەی لێخۆش بوونی ڤیزە واژوو دەکەن

Dîroka Belavkirin :
ڕووسیا و سەعوودیە ڕێککەوتننامەی لێخۆش بوونی ڤیزە واژوو دەکەن
پەیامی کورد   ...   ڕووسیا و سەعوودیە ڕێککەوتننامەی لێخۆش بوونی ڤیزە واژوو دەکەن

▫️ بە ووتەی پەیامنێری ڕووسی ، ڕووسیا و سەعوودیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی بازرگانی نێوان هەردوو ووڵات کە ئێستا لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتنی هاوبەشی لێخۆشبوون لە ڤیزەیان واژوو کردووە.

بەرپرسانی ڕووسیا و سەعوودیە ڕێککەوتنێکی نێوان حکوومەتەکانیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یەکتری مەرجەکانی ڤیزە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی جۆراوجۆر واژوو کرد بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئەو دوو ووڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دامەزراوەی کۆنگرەی ڕووسیا، ئەم بەڵگەنامەیە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سەعوودیە واژوو کراوە.

لە میانەی مەراسیمەکەدا کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی بازرگانی نێوان هەردوو ووڵات لە پایتەختی سەعوودیە بەڕێوەچوو، مۆسکۆ و ڕیاز هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە هاوکاری لە بواری گۆڕانی کەش وهەوا و گەشەپێدانی کەم کاربۆن واژوو کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی تاس، بەپێی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی یەکتری مەرجەکانی ڤیزە لە نێوان ڕووسیا و سەعوودیە، هاووڵاتیانی هەردوو ووڵات دەتوانن بۆ ماوەی 90 ڕۆژ لە ساڵێکدا بەبێ ڤیزا بچنە ناو خاکی ووڵاتی بەرامبەر بە پێشکەش کردنی پاسپۆرتی کارا، جا چ نێودەوڵەتی بێت، چ دیپلۆماسی بێت یان خزمەتگوزاری.

پێشتر هاووڵاتیانی ڕووسیا بۆ چوونە ناو سەعوودیە پێویستیان بە ڤیزە هەبوو، ئەم ڤیزەیە دەتوانرا بە شێوەی ئەلیکترۆنی یان لە کاتی گەیشتنیان بە فڕۆکەخانە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ وەربگیرێت.

ڕێککەوتنە نوێیەکەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان مۆسکۆ و ڕیاز ئەو هاووڵاتییە ڕووسییانە ناگرێتەوە کە بۆ ئەنجام دانی زیارەتەکانی حەج و عومرە گەشت دەکەن بۆ سەعوودیە.

ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان هەردوو ووڵات دوای 60 ڕۆژ لە بەرواری وەرگرتنی دوا ئاگاداری نووسراو لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە کە لایەنەکان ڕێکارە ناوخۆیی یە پێویستەکانیان تەواو کردووە، دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

امضای توافق‌نامه لغو روادید میان روسیه و عربستان