وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: یەک ملیمەتر لە سووریا ناکشێینەوە

Dîroka Belavkirin :
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: یەک ملیمەتر لە سووریا ناکشێینەوە
پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: یەک ملیمەتر لە سووریا ناکشێینەوە

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل یەک ملیمەتر لە سووریا ناکشێتەوە.

کاتس لە کاتی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی دروستکردنی ١٢٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە نیشتەجێگەی "بێت ئێل" وتی: "یەک ملیمەتر لە سووریا ناجوڵێین."

پێشتر لە مانگی ئابی ڕابردوودا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە سوپا لە "کێوی شێخ" (جەبەل شەێخ) و ناوچەی دابڕاو دەمێنێتەوە بۆ "بەرگریکردن لە دانیشتووانی جۆلان و جەلیل".

سەبارەت بە کەرتی غەززە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتی: "ئیسرائیل هەرگیز لە تەواوی کەرتی غەززە ناکشێتەوە و لە باکووری کەرتەکە نیشتەجێگەی بچووک (بؤر استيطانية) دروست دەکەین."

هەروەها زیادی کرد: "لە کاتی گونجاو و لە کات و ساتی لەباردا، لە باکووری کەرتی غەززە نیشتەجێگەی بچووک دروست دەکەین؛ هەندێک کەس هەن کە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام ئێمەین کە حوکم دەکەین."