پەیامی کورد... کوژرانی سوورییەکی ئۆپۆزسیۆن "ترس و دڵەڕاوکێ" لە لوبنان دروست دەکات
شەوی ڕابردوو تەرمی کەسێک بە ناوی "غەسان تەڕماح" لە ناوچەی "تەلەی ئەبو عەزڵ" دۆزرایەوە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شارۆچکەی ئەدما و سەفرا. ناوبراو سەر بە گرووپەکەی عەمیدی پێشوو لە سوپای ڕژێمی ئەسەد، سوهەیل حەسەن بوو کە بە "پڵنگ" (النمر) ناسراوە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیادا هەبوو.
تەڕماح دانیشتووی شارۆچکەی "کفریاسین" بوو لە قەزای کەسروان. بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە بۆ ناوچەی تەلەی ئەبو عەزڵ ڕاکێشراوە، بە دەستڕێژی چەند فیشەکێک کوژراوە.
وئام وەهاب، سەرۆکی پارتی "تەوحیدی عەرەبی"، یەکەم کەس بوو کە باسی لە پرۆسەی تیرۆرکردنەکە کرد و وتی: "تیرۆرکردنی غەسان تەڕماح لە ئەدما لە کاتی شەودا ئاماژەیەکی مەترسیدارە". هەروەها پرسیاری کرد: "ئایا جۆلانی دەستی کردووە بە یاریکردن بە ئاسایشی لوبنان؟ ئێمە چاوەڕێی وەڵامی دەزگا ئەمنییەکان و ڕێکارەکانیان دەکەین."
وەهاب وتیشی: "دەزگاکانی جۆلانی دەستیان بە تیرۆرکردن لە لوبنان کردووە، ئێمە قبووڵی ناکەین ئەحمەد شەرع (جۆلانی) لە ڕێگەی تیمەکانی تیرۆر و ڕفاندنەوە خاکی لوبنان ببەزێنێت؛ ڕووداوەکان دووبارە دەبنەوە و دەوڵەتی لوبنانیش بێدەنگە."