وەزیری بەرگری ئاڵمانیا داوا لە ترامپ دەکات داوای لێبوردن بکات لەسەر لێدوانەکانی لەسەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان
🔸 بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە بەهای هاوکاری هاوپەیمانان بێ ڕێزییە. هەروەها چەندین سەرکردەی ئەورووپا، لەوانە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیتاڵیا، ترامپ یان شەرمەزار کرد.
🔸 پێنجشەممەی ڕابردوو ترامپ لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە ووڵاتانی ناتۆ ئەگەر پێویست بکات پاڵپشتی ئەمریکا دەکەن و ئاماژەی بەوەدا کە واشینتۆن هەرگیز لە ڕاستی دا داوای یارمەتی لە هاوپەیمانەکانی نەکردووە. هەروەها ووتی لە ئەفغانستان هاوپەیمانان سەرەڕای ناردنی هێز بۆ ئەوێ، دوورن لە هێڵی پێشەوە.
🔸 پیستۆریۆس هەروەها ووتی : "ئەوە بێ ئەدەبی و بێ ڕێزییە کە بەم شێوەیە باسی هاوپەیمانە وونبووەکان بکەیت".