ڕاپۆرتەکان باس لە دووبارە بونیاتنانەوەی توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە دەكەن

Dîroka Belavkirin :
ڕاپۆرتەکان باس لە دووبارە بونیاتنانەوەی توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە دەكەن
پەیامی کورد   ...   ڕاپۆرتەکان باس لە دووبارە بونیاتنانەوەی توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە دەكەن

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە بەشێکی زۆری کۆگاکانی مووشەکی خۆی بونیاتناوەتەوە و ئێستا بە خێرایی لە حاڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی زەوی بە زەوییە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕەنگە ڕێژیمی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا نزیکەی دوو هەزار مووشەکی هەبێت کە توانای گەیشتن بە ئیسرائیلی هەبێت.

هاوكات، سەندیکای هەواڵی یەهوودییەكان ڕایگەیاند کە وێنەی مانگی دەستکردەکان دەریدەخەن کە دامەزراوە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ڕەقی مووشەکی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایی یەدا لەناوچوون، بە خێرایی ئاوەدان دەکرێنەوە.

ماڵپەڕەکە لە زاری ئەلێکساندەر گرینبێرگ، ئەندامی پێشووی بەشی لێکۆڵینەوەی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل ەوە نووسیویەتی کە نابێت ئەم پرۆسەیە زێدەڕەوی تێدا بكرێت.

جەختی لەوە کردەوە: "دوای وێران بوونی شوێنێک، سروشتییە کە هەندێک ئاوەدان کردنەوە ببینین؛ بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە تواناکە بە تەواوی نۆژەن بکرێتەوە."