پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد
شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
وەک ئەوەی لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.