کایا کالاس : بەلجیکا هێشتا دژایەتی قەرزکردنی کیێڤ دەکات کە بە سەروەت و سامانی ڕووسیا مسۆگەر کراوە

Dîroka Belavkirin :
کایا کالاس : بەلجیکا هێشتا دژایەتی قەرزکردنی کیێڤ دەکات کە بە سەروەت و سامانی ڕووسیا مسۆگەر کراوە
پەیامی کورد    ...   کایا کالاس : بەلجیکا هێشتا دژایەتی قەرزکردنی کیێڤ دەکات کە بە سەروەت و سامانی ڕووسیا مسۆگەر کراوە


🔸دیپلۆماتکارەکەی یەکیتی ئەورووپا و بەلجیکا لە درێژەی قسەکانی دا ڕایگەیاند کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە سەرچاوە دارایی یەکانی ئۆکراین لە لووتکەی ئەورووپا لە مانگی کانوونی دووەم دا دەدرێت.
کالاس ڕایگەیاند کە ڕووسیا بە نیازە پێشنیاری ئاشتی ئەمریکا بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە سزاکانی واشینتۆن بەدوور بگرێت و سەروەت و سامانی بەستووی مۆسکۆ بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین بەکاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ئەمڕۆ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا بسەپێندرێت، هیوادارم هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی ئەو سزایانە نەدرێت، چوونکە ڕووسیا ڕێک ئەوە دەیەوێت.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە : ڕووسیاش دەیەوێت گفتوگۆکانمان لەسەر قەرزی ئۆکراین دوابخرێت و سەروەت و سامانە بەستووەکانی بۆ ئۆکراین خەرج نەکرێت، دەبێت زۆر یەکلاکەرەوە بین و نەکەوینە ناو ئەم دوو تەڵەیەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەرکردەکانی ئەورووپا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی 20 لە باشووری ئەفریقیا و لە پەراوێزی لووتکەی یەکیتی ئەورووپا و یەکیتی ئەفریقیا لە ئەنگۆلا کۆدەبنەوە و تاوتوێی ئۆکراین دەکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە : "ئێمە بە ڕوونی دەڵێین کە نابێت هیچ شتێک لەبارەی ئۆکراین لە غیابی ئۆکراین دا بکرێت".