پەیامی کورد ... گرووسی : ئاژانس بەدوای چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران دا دەگەڕێت
ڕافائیل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە بەدوای "چارەسەرێکی گونجاو" بۆ پرسی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران دەگەڕێت.
گرووسی، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئارژانتینی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز، ئاماژەی بە ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ئەورووپی، ڕووسی و چینی بەردەوام لە پەیوەندی دایە.
جەختی لەوە کردەوە کە دۆخەکە بەتایبەتی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە تا ڕادەیەکی زۆر بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
هەروەها زیادی کرد: جبەخانەی ڕێژیمی ئێران که ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی له سه دا ٦٠ی ماوەتەوه، ئاستێک که نزیک له ئاستی نیزامی یان نزیک له درووست كردنی چەكی ئەتۆمییە.