پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسرائیل راگیران
هێڵی ئاسمانی شاهانەی هۆڵەندا (KLM) بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢٦، تەواوی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە نێوان ئامستردام و تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت.
کۆمپانیاکە هۆکاری ئەم هەنگاوەی بۆ نەگونجانی بارودۆخەکە لە ڕووی بازرگانی و کارپێکردنەوە گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی گرژییەکانی نێوان واشینتۆن و ئێران بە لووتکە و مەترسی وەشاندنی گورزی سەربازی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر تاران.
سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە پێشتر بلیتیان بڕیوە، کۆمپانیاکە داوای لێکردوون پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی یان کاتی گەشتەکانیان بۆ بگۆڕدرێت یان پارەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
هێڵی ئاسمانی شاهانەی هۆڵەندا جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی ووردی دۆخە ئەمنییەکە و بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکان، لە داهاتوودا دووبارە چاو بە بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکاندا دەخشێننەوە.