ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی تەقاندنەوەی پەیجێرەکانی حیزبۆڵڵای بە فەرمی گرتە ئەستۆ
پەیامی کورد ... ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی تەقاندنەوەی پەیجێرەکانی حیزبۆڵڵای بە فەرمی گرتە ئەستۆ
ووتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو بەرپرسیارییەتی فەرمانی تەقاندنەوەی پەیجێرەکانی حیزبۆڵڵای گرتووەتە ئەستۆ.
ئەمە یەکەم جارە کە ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی و لە باڵاترین ئاستدا بەرپرسیارییەتی ئەم ئۆپراسیۆنە دەگرێتە ئەستۆ.
جیا لە تەقاندنەوەی پەیجێرەکانی حیزبۆڵڵا کە بوو بەهۆی کوشتنی دەیان کەس و برینداربوونی زیاتر لە سێ هەزار ئەندامی ئەم گرووپە، ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە کوشتنی حەسەن نەسرۆڵڵا، ڕابەری حیزبۆڵڵا، سەرەڕای ناڕازیبوونی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بە فەرمانی بێنیامین نێتانیاهوو ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە و چەند سەرچاوەی دیکە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی کابینەی ووڵاتەکەیدا ئەم قسانەی کردووە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە