ئێران لە ڕۆژێکدا ١٢ کەس لەسێدارە دەدات
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی کۆمەڵی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، هرانا، سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، ١٢ بەندکراو کە گوایە پێشتر بە تاوانەكانی وەك و ماددە هۆشبەرەکان و کوشتن بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لە بەندیخانەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون.
ناوەکانی دە کەس لەو کەسانەی لەسێدارەدراون و بۆ ئەو ئاژانسە پشتڕاست کراونەتەوە.
بە گوێرەی زانیاریییەکان لەسێدارەدانەکان لە بەندیخانەکانی قووچان، قائیمشار، نیشابوور، دوروود، دەستگەردی ئیسفەهان، زەنجان و ساوە دا کراون.
هەروەها بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ، سێشەمەی ڕابردووش ١٢ بەندکراو لە ناویاندا ٥ كورد و ٢ ئازەری و ژنێک کە نەتەوەکەی نەزانراوە، لە بەندیخانەکانی ساری، ئیلام، کرماشان، خوڕەم ئاباد، تەورێز و ئیسفەهان لەسێدارەدراون.