PeyamaKurd - ئێژەیی ڕێوشوێن بۆ تاڵان کردنی موڵک و ماڵی سزادراوان دادەنی؛ "ھیچ نەرمییەك مەنوێنن"
غوڵام حسێن ئێژەیی ، مۆرەی سەرەکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، لە نێو بەرپرسانی قەزایی دا خوازیاری چڕکردنەوەی ڕەوتی دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی سزادراوان بوو و جەختی کردەوە کە نابێ لەم دۆسیانەدا ھیچ نەرمییەك بنوێنرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا بە دووپات کردنەوەی ئەدەبیاتی ھەمیشەیی ڕێژیم، بانگەشەی ئەوەی كرد كە دوژمن دژی خەڵك دەستی بۆ تاوان بردووە ئیتر كەس ناتوانێ بانگەشەی بێ ئاگایی لە پیلان و تاوانە بەردەوامەکان بکات.
ئەم قسانە لە کاتێک دایە کە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوت کردن، تۆقاندن و دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی نەیاران و ڕەخنەگران.