ئەردۆغان : ڕێگە بە کردنەوەی ئاسمانی خۆمان لە بەرامبەر ئیسرائیل نادەین
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ڕێگە بە کردنەوەی ئاسمانی خۆمان لە بەرامبەر ئیسرائیل نادەین
ئەردۆغان ووتی : ڕێگە نادەین ئاسمانی خۆمان لەبەردەم ئیسرائیلدا بکرێتەوە. ووتی : پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند؛ بەڵام ئەم بابەتە ڕەخنەی ناوخۆیی لە دژی ئێمەی لێکەوتەوە، سێشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئیسرائیل باجی ئەو کۆمەڵکوژییە دەدات کە لە غەززە ئەنجامدراوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش تورکیا ووڵامی ئەو سکاڵایەی داوەتەوە کە ئەفریقیای باشوور لە پێشەوە تۆماری کردووە دادگای نێودەوڵەتی دامەزرا، بەشداری کرد.
جەختیشی کردەوە : ئێمە بەردەوام دەبین لە ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و داوا لە هەموو هاوپەیمانەکانمان دەکەم ئەم کارە بکەن.
ئەردۆغان ووتی : ڕێگە نادەین ئاسمانی خۆمان لەبەردەم ئیسرائیلدا بکرێتەوە.
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند : ئێمە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند؛ هەرچەندە ئەم بابەتە بووە هۆی ڕەخنەی ناوخۆیی لە دژی ئێمە.
سەرۆکی تورکیا هەروەها ووتی : هیوادارین حکومەتی نوێی ئەمریکا کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا بکات. دڵنیام لە داهاتوودا نەزمێکی جیهانی دادپەروەرتر بەدەست دەهێنین.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەدا: ناتوانین بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ڕازی بین.
ووتیشی : ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودا لەلایەن ئۆکراین ەوە لە دژی ڕووسیا کارێکی ئەرێنی بێت.
ئەردۆغان زیادی کرد: ڕووسیا لە ووڵامی ئەو کارانەی لەدژی ڕووسیا دوکتۆرینی ئەتۆمی خۆی گۆڕیوە و گومانم هەیە ئەم کارە بە ئامانجی خواستی مۆسکۆ بێت بۆ پاراستنی خۆی لە ڕێگەی ئەوەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە