ئەمڕۆ تێلێگرام 140 ڕۆبۆت و کەناڵی پەیوەندیدار بە تیرۆریستانی بلۆک کرد

ئەمڕۆ تێلێگرام 140 ڕۆبۆت و کەناڵی پەیوەندیدار بە تیرۆریستانی بلۆک کرد
پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ تێلێگرام 140 ڕۆبۆت و کەناڵی پەیوەندیدار بە تیرۆریستانی بلۆک کرد

ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی پلاتفۆرمی پەیام ناردنی تێلێگرام ڕێگری لە ژمارەیەک ڕۆبۆتی فەرمی کردووە کە دژایەتی هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیا دەکەن بۆ سەر ئۆکراین .
لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پلاتفۆرمی تێلێگرام ژمارەیەک ڕۆبۆتی فەرمی لە دژی دەستدرێژی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، لەوانەش ڕۆبۆتی زانیاری سەرەکی، لە کردەوەیەکی ناعەقڵانیدا بلۆک کردووە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: هەرچەندە ڕۆبۆتەکەمان بلۆک کراوە، بەڵام زانیارییە کەسییەکانتان سەلامەتن.
ڕۆبۆت بریتیە لە بەرنامەیەکی نەرمەکاڵا کە دەتوانێت لەسەر خۆی کار بکات بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە پێدراوەکان و بەرنامە بۆ داڕێژراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت، کە دەتوانێت بریتی بێت لە لاسایی کردنی گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک یان کۆکردنەوەی ناوەڕۆک.
ئەپی نامە ناردنی تێلێگرام کە بنکەکەی لە دوبەی یە، یەکێکە لە پلاتفۆرمە بەناوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەلایەن خاوەنکارێکی ڕووسی پاڤێل دورۆڤ ەوە دەستیپێکردووە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤دا ناچار بوو ڕووسیا بەجێبهێڵێت، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە پابەند بێت بە داواکاری حکوومەتی ڕووسیا بۆ ڕێگریکردن لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە تۆڕێکی دیکەی کۆمەڵایەتیدا کە فرۆشتوویەتی.

دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٢، تێلێگرام بوو بە ئامرازێکی گرینگ بۆ هەردوولا بۆ ناردن و دەستگەیشتن بە زانیاری بێ فیلتەر سەبارەت بە شەڕەکە.

نزیکەی هەموو دامەزراوە حکوومی و میدیاییە گەورەکان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕووسیا و ئۆکراین کەناڵیان لە تێلێگرام هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕۆژانە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ووتارێکی ڤیدیۆیی دەنێرێت، هێزە چەکدارەکانیشی نوێکاری لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان و پێشهاتەکانی بەرەکانی جەنگەوە دەکەن. کرێملین لە ڕێگەی تێلێگرامەوە چالاکییەکانی پووتین ڕادەگەێنێت و نەیارانی حکوومەتی ڕووسیاش لەسەر ئەم پلاتفۆرمە چالاکن.