ژنێکی توڕە لە نهۆمی پێنجەمەوە مێردەکەی فڕێدا

ژنێکی توڕە لە نهۆمی پێنجەمەوە مێردەکەی فڕێدا
پەیامی کورد   ...   ژنێکی توڕە لە نهۆمی پێنجەمەوە مێردەکەی فڕێدا

ژنێکی میسری کە لە زوو کۆتایی هێنان بە مووچەی هاوسەرەکەی توڕە بووە و شەڕی لەگەڵدا کردووە، لە باڵکۆنی شوقەکەوە فڕێی دەداتە سەر شەقام و بووە هۆی ئەوەی مێردە بەدبەختەکە بە خوێن داپۆشراوی ببرێتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەو دوای چەند کاتژمێرێک لەوێ مرد.

لە پشکنینی سەرەتایی جەستەی کوژراوەکەدا دەرکەوتووە کە بەهۆی شکانی جۆراوجۆر و خوێنبەربوونی مێشک و شکانی کەللەسەرەوە گیانی لەدەستداوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داواکاری گشتی فەرمانی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەربکات و دوای لێپرسینەوە لە بنەماڵەی کوژراوەکە، منداڵی خێزانەکە ڕایگەیاندووە کە پێش مردنی دایک و باوکی ناکۆکی زارەکییان هەبووە و دایکی ترسی لێداوە.