شێخ جەعفەر : دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن

شێخ جەعفەر : دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن
پەیامی کورد   ...   شێخ جەعفەر : دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن

چوارشەممە 2024/9/18, شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخ و دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران، هەردوولا لەسەر گرینگی بەردەوامی پەیوەندییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوانیان، هاوڕا بوون.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا کرا و تێیدا چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەپێی دەستوور، دووپات کردەوە.

پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، هەروەها پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون، لەمبارەیەوە، جەخت لە گرینگی هەڵبژاردنەکە و بەڕێوەچوونی لە کەشێکی سەقامگیردا، کرایەوە.