مووساد تەقەمەنی لە ٥٠٠٠ پەیجەردا چاندووە

مووساد تەقەمەنی لە ٥٠٠٠ پەیجەردا چاندووە
پەیامی کورد   ...   مووساد تەقەمەنی لە ٥٠٠٠ پەیجەردا چاندووە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لوبنان و سەرچاوەیەکی دیکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مووساد) بڕێکی کەمی تەقەمەنی لە پێنج هەزار پەیجەری تایوانی دا چاندووە کە چەند مانگێک لەمەوبەر حزبۆڵڵای لوبنان داوای کردبوو.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە زیادی کرد : حێزبۆڵڵا داوای پێنج هەزار ئامێری پەیوەندی کردبوو کە لەلایەن کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆی تایوانی یەوە بەرهەم هێندراون و چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە لە بەهاردا گەیشتوونەتە ئەو ووڵاتە.