بانگەشەی مشتومڕاوی ئیرینا بوولگار؛ نیوەی تەلەگرام مافی منە !

بانگەشەی مشتومڕاوی ئیرینا بوولگار؛ نیوەی تەلەگرام مافی منە !
پەیامی کورد   ...   بانگەشەی مشتومڕاوی ئیرینا بوولگار؛ نیوەی تەلەگرام مافی منە !


ئیرینا بوولگار تێلێگرامی وەک سەرمایەی سەرەکی ژیانی هاوبەشی خۆی لەگەڵ پاڤێل دۆرف ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیەوە مافی ئەوەی پێنەداوە بە خۆی و منداڵەکانی.

دۆرف کە بەم دواییە بەهۆی دەستگیرکردنی لە فەڕەنسا تووشی چەندین کاریگەری لاوەکی بوو، پێدەچێت ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی یاسایی نوێ بێتەوە لەلایەن دایکی منداڵەکانییەوە. جگە لەوەش بوولگار هەڕەشەکانی پاڤێل دۆرفی ئاشکرا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەڕێوبەری کەناڵی تێلێگرام هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لە ئەگەری سکاڵاکردن دا، سەرجەم ئەو بڕە پارانەی کە بە منداڵەکانی دەیدات دەبڕدرێن و ، دۆسیەکە بە هۆی ئەو هێزەوە کە هەیەتی بێ گومان لە میدیا و دادگادا براوە دەبێت . دایکی منداڵەکانی دۆرف ئەم زانیاریانەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە.