بەرگری شارستانی لوبنان : بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە بێ وایەرەکانەوە ئاگر لە ٦٠ خانوو و دوکان بەردرا

بەرگری شارستانی لوبنان : بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە بێ وایەرەکانەوە ئاگر لە ٦٠ خانوو و دوکان بەردرا
پەیامی کورد   ...   بەرگری شارستانی لوبنان : بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە بێ وایەرەکانەوە ئاگر لە ٦٠ خانوو و دوکان بەردرا

بەرگری شارستانی لوبنان ڕایگەیاند : ئێمە ئەو ئاگرەی کە بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە بێ وایەرەکانەوە لە نەباتیە لە باشووری ووڵات لە ٦٠ ماڵ و دوکاندا درووست بوو، کۆنتڕۆڵمان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی (ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە) لە پارێزگای نەباتیە لە لوبنان، هێزەکانی ئەم دامەزراوەیە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە لە ٦٠ ماڵ و ناوەندی بازرگانی و ١٥ ئۆتۆمبێل و دەیان ماتۆڕسکیل لە دوای تەقینەوەی ئامێری بێ وایەر و دوو ماتۆڕسکیل ڕوویداوە ئامێری ئامادەبوون لە زۆر ناوچەی ئەم پارێزگایە هەیە.