کۆمپانیای Gold Apollo : ئەو پەیجەرانەی لە لوبنان و سووریا تەقینەوە لە هەنگاریا درووستکراون

کۆمپانیای Gold Apollo : ئەو پەیجەرانەی لە لوبنان و سووریا تەقینەوە لە هەنگاریا درووستکراون
پەیامی کورد   ...   کۆمپانیای Gold Apollo : ئەو پەیجەرانەی لە لوبنان و سووریا تەقینەوە لە هەنگاریا درووستکراون

کۆمپانیای  Gold Apollo گۆڵد ئەپۆلۆی تایوانی ڕایگەیاندووە، ئەو پەیجەرانەی لە لوبنان و سووریا تەقیونەوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی بووداپێست ەوە درووستکراون.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن کۆمپانیای Gold Apollo گۆڵد ئەپۆلۆوە بڵاوکراوەتەوە، پەیجەرەکان لەلایەن کۆمپانیای BAC Consulting KFT درووستکراون کە بنکەکەی لە پایتەختی هەنگاریایە.

بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکە دەڵێن، بڕێکی کەم لە تەقەمەنی لەناو پەیجەرەکاندا چێنراوە کە حزبۆڵڵای لوبنان لە کۆمپانیایەکی تایوانی داوایان کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین تەقینەوە لە لوبنان لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە ڕوویداوە.

 بە ووتەی کاربەدەستانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی سێشەممە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە لوبنان بە شاردنەوەی تەقەمەنی لە وەجبەیەکی نوێی پەیجەری درووستکراوی تایوان کە هاتبووە ناو ئەو ووڵاتە، ئەنجام دا.

بە وتەی بەشێک لە بەرپرسان، ئەو پەیجەرانەی کە حیزبۆڵڵا لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ لە تایوان فەرمانیان پێکردووە، پێش ئەوەی بگەنە لوبنان دەستکارییان کراوە. زۆربەی ئەم پەیجەرانە مۆدێلی AR924ی کۆمپانیاکە بوون، هەرچەندە سێ مۆدێلی دیکەی گۆڵد ئەپۆلۆش لەم بارکردنەدا جێگیرکرابوون.

دوو بەرپرس بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە، ئەو تەقەمەنیانە کە کێشی یەک بۆ دوو ئۆنسە، لەناو هەر پەیجەرێکدا لە تەنیشت پاترییەکە جێگیرکراون. هەروەها سویچێک دانرابوو کە دەتوانرا لە دوورەوە چالاک بکرێت بۆ تەقاندنەوەی تەقەمەنیەکان.

ڕۆژی سێشەممە، تەقینەوەی پەیجەرەکان لە لوبنان بووە هۆی شەهیدبوونی ١١ کەس و برینداربوونی نزیکەی ٣ هەزار کەسی دیکە.