کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێ هێشت

کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێ هێشت
پەیامی کورد   ...   کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێ هێشت

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کەشتیی USS Theodore Roosevelt ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بەجێ دەهێڵێت.

بەم شێوەیە چالاکییەکانی پێنتاگۆن بۆ جێگیرکردنی دوو فڕۆکە هەڵگری هێزی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆتایی دێت.

حکوومەتی ئەمریکا بە بیانووی یارمەتیدانی بەرگری لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشە ئەگەرییەکانی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا، بوونی سەربازی ئەمریکای لەم ناوچەیەدا بەهێزتر کرد.