ئەم پۆستەی ئیلۆن ماسک، دەزگای نهێنی ئەمریکای نیگەران کرد

 ئەم پۆستەی ئیلۆن ماسک، دەزگای نهێنی ئەمریکای نیگەران کرد
پەیامی کورد   ...   ئەم پۆستەی ئیلۆن ماسک، دەزگای نهێنی ئەمریکای نیگەران کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک بلوومبێرگ نووسیویەتی : دەزگای نهێنی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە پۆستە سڕاوەکەی ماسک دەکات لەسەر ئێکس، کە تیایدا سەری سووڕماوە لەوەی بە پێچەوانەی ترامپ کەس هەوڵی تیرۆرکردنی بایدن و هاریس ی نەداوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، دەبێت دەزگای نهێنی دیاری بکات کە ئایا بابەتی لێکۆڵینەوەکە هەڕەشەیە بۆ سەر سەرۆک یان جێگری سەرۆکی هەرێم. لە ئەمریکا هەڕەشەکردن لە ژیانی ئەو کەسانەی کە لە ژێر پارێزراودان، ٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

ماسک هەمان ڕۆژ ئەو پۆستەی سڕییەوە و بە گاڵتەجاڕی ناوی برد و هەروەها دانی بەوەدانا کە قسەکانی بە مەبەست لێکدانەوەیەکی هەڵەیان بۆ کراوە. کۆشکی سپی ئەو پۆستەی بە نابەرپرسیار ناوبرد و داوای کرد هانی تووندوتیژی و گاڵتە بەو بابەتە نەدەن.