هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە
پەیامی کورد   ...   هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە

ئێزگەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سوپاكەیان ئەمشەو پێنجشەممە، زیاتر لە 100 سەكۆی مووشەكی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان لە چەند هێرشێكی ئاسمانی دا بۆردومان كردوون.

هەروەها دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە كە ئەمشەو ئیسرائیل رێڕەوی كاركردنی لە بەرەی باكوور دیاری دەكات.

لەگەڵ ئەوەش حیزبۆڵڵای لوبنان چەند مووشەكێك بەرەو باكووری ئیسرائیل هاویشتوون.

میدیا ناوخۆیی یەكانی لوبنان هێرشەكانی ئەمشەویان بە هێرشی چڕی ئیسرائیل ناوبردوون.

كەناڵی 14ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان چڕدەكاتەوەو رۆژانە دەیگەێنێتە دەیان هێرش.