پەیامی کورد ... تاقیگەی نیشتمانی ساندیا تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی بێ سەری جەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند
🔸 بەپێی ڕاپۆرتێکی تاقیگەی نیشتمانی ساندیا کە سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکایە، واشینتۆن لە مانگی ئابدا بە سەرکەوتوویی بۆمبێکی ئەتۆمی B61-12 بەبێ سەری جەنگی تاقیکردەوە.
لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ ئەم چەکانەیان ڕادەست کرد و ئازادیان کرد.
هەروەها وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ، لە مانگی ئابدا بۆمبێکی ئەتۆمی تاکتیکی B61-12 بەبێ سەری جەنگی تاقیکردۆتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، بە پشت بەستن بە تاس، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی تاقیگەی نیشتمانی ساندیا، سەر بە وەزارەتی ووزەی ئەمریکا، ئەم پشکنینانە لە 19 تا 21ی ئاب لە ویلایەتی نیڤادا ئەنجامدراون.
لە کاتی تاقیکردنەوەکان دا، فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەمی ئەمریکی F-35 ئەم بۆمبانەیان بە سەری جەنگی مەشق و ڕاهێنان (نا ئۆپراسیۆنی) هەڵگرت و ئازادیان کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەو تاقیکردنەوانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئاسایشی نیشتمانی ئەتۆمی ئەمریکا ئەنجام دراون.
ئیدارەی ئاسایشی ئەتۆمی نیشتمانی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بەرنامەیەکی تەواو کرد بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کارپێکردنی ئەم جۆرە بۆمبە ئاسمانییە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ.