تووڕەیی ئیسرائیل لە بڕیاری ماکرۆن بۆ دان پێدانانی فەلەستین

تووڕەیی ئیسرائیل لە بڕیاری ماکرۆن بۆ دان پێدانانی فەلەستین
پەیامی کورد   ...   تووڕەیی ئیسرائیل لە بڕیاری ماکرۆن بۆ دان پێدانانی فەلەستین

لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ دان پێدانان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی فەلەستین یاری لڤین ئەو هەنگاوەی بە "پەڵەیەک لەسەر ناوچاوانی فەڕەنسا" و "پشتیوانی لە تیرۆر" ناوبرد.
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە تووندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئیمانۆئێل ماکرۆن گرت بۆ دان پێدانان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و جەختی لە بەردەوامی داگیرکاری ئیسرائیل کرد و ووتی: ئێستا کاتی ئەوەیە ئیسرائیل سەروەری تەواوی خۆی بەسەر کەرتی ڕۆژئاوادا جێبەجێ بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەروەری تەواوی ئیسرائیل بەسەر کەناری ڕۆژئاوادا ووڵامێکی دادپەروەر و مێژووییە بۆ بڕیارە قبووڵ نەکراوەکەی فەرەنسا.

شەوی پێنجشەممە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پاریس دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت و لە مانگی ئەیلوول دا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ئەم بڕیارە ڕادەگەێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ماکرۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "ئاشتی مومکینە" و پاریس ئەم بڕیارەی "بەهۆی پابەندبوونی مێژوویی بە ئاشتییەکی بەردەوام و دادپەروەرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" داوە.

ناوبراو لە سەر پێویستی ئاگربەستی خێرا لە غەززە، ئازادکردنی هەموو زیندانیانی ئیسرائیلی و گەیاندنی بەربڵاوی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە، جەختی کرد.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە