هۆشداری تووندی ئەمریکا بە کۆماری ئیسلامی : پشتیوانی کردن لە حووسییەکان باجی قورسی دەبێت

پەیامی کورد ... هۆشداری تووندی ئەمریکا بە کۆماری ئیسلامی : پشتیوانی کردن لە حووسییەکان باجی قورسی دەبێت
پیت هێگسیت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پەیامێکی ڕوون هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی ئێران دا کە بەردەوامی پشتیوانی لە حووسییەکان لە یەمەن لێکەوتەی سەختی دەبێت.
هێگست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : ئێمە چاودێری کردەوە کوشندەکانتان بۆ پشتیوانیکردن لە حوسییەکان دەكەین و ئاگاداری هەموو چالاکییەکانتانین، سوپای ئەمریکا ئامادەیە و ئێوەش لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی ئێمەدا باجەكەی دەدەن.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە بڕیارە چوارەمین خولی دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ڕۆژی ١٣ی بانەمەڕ لە ڕۆما بەڕێوە بچێت.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




